Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:44

له‌ ماوه‌ی سێ رۆژدا 5000 گه‌شتیار ڕوویان له‌ پارێزگای هه‌ولێر کردووه

گەشتیارێکی زۆر ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن
خلیسکانێی سەر بەفر
کوردستان TV
100%

بە پێی پلانێک دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان كار بۆ زیادكردنی هاتنی ژماره‌ی گه‌شتیاران ده‌كات، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا گەشتیارێکی زۆر ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە. 

نادر ڕۆستایی وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو گەشتیارێکی زۆر لە خواروو و ناوەڕاستی عێراقەوە ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان کرد، تەنیا بۆ ھەولێر لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا پێنج ھەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە، بۆیە ھاتنی گەشتیار وای لێھاتووە جیاوازیی نییە لەگەڵ وەرزی ھاوین کە گەشتیارێکی زۆر ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.

" ده‌شڵێت "ماوەی چەند ساڵێکە بە پلانەوە کار دەکەین بۆ ئەوەی گەشتیار لە ھەرچوار وەرزی ساڵدا بێنە ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین چالاکی ئەنجام دەدەین و بەتایبەت ئەمساڵ بەفرێکی زۆر باریوە و ئێمەش کارمان لەسەر کرد و گەشتیارێکی زۆر ھاتوون بۆ ھەرێم و ھەر دوێنێ خلیسکانێی سەر بەفر لە چۆمان ئەنجام دراوە." 

ڕۆستایی باسی لەوەشکرد: "ئێستا دۆخی ھەرێمی کوردستان زۆر لەبارە و پەیوەندیی ھەرێم و بەغداش زۆر باشە و دۆخی ئابووریی ھەرێم باشترە و مەترسیی شەڕ نەماوە، بۆیە ئەمانە ھەمووی وای کردووە مانگانە و ساڵانە ھاتنی گەشتیار بۆ ھەرێم زیاد بێت. 
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.