ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت بێهه‌ڵوێستیی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی رۆژنامه‌نووسی سعوودیی جێگه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی قورسه.
ئه‌ردۆغان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنیی وڵاته‌كه‌ی وتی: ناتوانم له‌و بێده‌نگییه تێبگه‌م كه ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی گرتوویه‌ته‌به‌ر.
له درێژه‌دا سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت: مرۆڤێك كوژراوه، كوژرانێكی بێبهزییانه روویداوه، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ئێمه خوازیارین هه‌موو شتێك روون ببێته‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.