فه‌همى كاكه‌یى
ئەوانەی دژی بەکارهێنانی ئەلفبێی لاتینین بۆ نووسینی زمانی کوردی هۆکاری جودایان هەیە، بۆ نموونە:
هۆکاری ئایینی: ئەمان پێیان وایە ئەگەر دەست لە بەکار
هێنای ئەلفبێی کوردی(عەرەبی) بهێنین، ئەوە ئیدی خوێندنەوەی قورئان زەحمەت دەبێت و لە ئایینی ئیسلام دوور دەکەوینەوە. کەچی ئیندونۆسیا گەورەترین وڵاتی موسوڵمانە و ئەلفبێی لاتینی بە کار دەهێنێت.
هۆکاری نەتەوەیی: ئەمانە پێیان وایە ئەلفبێی لاتینی ئەلفبێی ئەتاتورکە و نابێت کورد بە کاری بهێنێت، کەچی نزیکەی سەد زمان لە دونیادا ئەلفبێی لاتینیی گونجێندراو بە کار دەهێنن.
هۆکاری زمانەوانی: ئەمان باسی ئەوە دەکەن بۆچی ئەلفبێی کوردی(عەرەبی) گونجاوترە بۆ نووسینی زمانی کوردی وەک لە ئەلفبێی لاتینی.
ئایا ئەم ئەلفبێ کوردییە، عەرەبییە؟
ئه‌م ئه‌لفبێیه عه‌ره‌بی نییه و له بنه‌ڕه‌تدا (ئارامی ــ فینیقی)یه و جگه له عه‌ره‌ب زۆر له میلله‌تانی تریش به‌کاری ده‌هێنن. کاتێ عه‌ره‌ب ده‌ستیان به نووسین کرد به‌م ئه‌لفبێیه جارێ نه سه‌روبۆری له‌گه‌ڵدا بوو نه نوخته‌ی پێوه بوو، پاشان بۆ گونجاندنی له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بیدا که‌سێک به ناوی (ئه‌بوو ئه‌سوه‌د ئه‌لدوئه‌لی) دانه‌ری عیلمی نه‌حو سه‌روبۆری بۆ دانا، پاشانیش بۆ ئه‌وه‌ی قورئانی به دروستی پێ بخوێنرێته‌وه (خه‌لیل کوڕی ئه‌حمه‌دی فه‌راهیدی) نوخته‌ی بۆ پیته‌کان زیاد کرد (هه‌ندێک ده‌ڵێن نه‌سری کوڕی عاسم) ئه‌و کاره‌ی کرد. هه‌رچه‌نده ئه‌مه باسی ئێمه نییه، به‌ڵام مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه عه‌ره‌به‌کان ئه‌و ئه‌لفبێیه‌یان هێناوه و له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بی گونجاندوویانه.
هه‌ر بۆیه ده‌بینین میلله‌تانی دیکه‌ش ئه‌لفبێیه‌که‌یان له عه‌ره‌بان وه‌رگرتووه و له‌گه‌ڵ زمانه‌که‌ی خۆیاندا گونجاندوویانه. ئێستا چه‌ندین زمان به‌و ئه‌لفبێیه ده‌نووسرێت وه‌ک: فارسی، کوردی، که‌شمیری، ئۆردو، پشتوونی، تاجیکی، تورکستانی و چه‌ندین زمانی دیکه‌ش، هیچ کام له‌و میلله‌تانه‌ش ناڵێن ئێمه به ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی ده‌نووسین، هه‌ر بۆ نموونه فارسه‌کان پیی ده‌ڵێن ئه‌لفبێی فارسی، به هه‌مان شێوه بۆ ئێمه‌ش ئه‌و ئه‌لفبییه کوردییه نه‌ك عه‌ره‌بی. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاشنایه‌تیی کورد به‌و ئه‌لفبێیه به هاتنی ئیسلام ده‌ستی پێ کرد بۆیه هه‌ندێک له کورده‌کان پیی ده‌ڵێن حه‌رفی موحه‌ممه‌دی، له ڕاستیدا ئه‌وان پێیان وایه هه‌ر ده‌قێک به‌و پیتانه نووسرابێت قورئانه*
مێژووی به‌کارهێنانی ئه‌م ئه‌لفبێیه له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوارینه‌کانی باوه تایه‌ری هه‌مه‌دانی که لە ساڵێ 1010ی زایینی کۆچی کردووە. له ڕاستیدا مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی 300 ساڵێک له‌وه‌ش کۆنتره و به سه‌رهه‌ڵدانی کورده‌کانی لوڕستان و بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئایینی یارستان به زاراوه‌ی هه‌ورامی ده‌ست پی ده‌کات، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به ده‌سته‌وه نییه بیسه‌لمێنێت که بالوولی دانا و هاوڕێکانی که له ڕابه‌رانی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه بوون شێعره ئاینییه‌کانی خۆیان خستبێته سه‌ر کاغه‌ز، گومان زیاتره که ئه‌و شیعرانه سینه به سینه (به له‌به‌رکراوی) گه‌یشتبنه ده‌ستی ئێمه. ئه‌وه‌ی لیی دڵنیام ئێستاش ئه‌و شیعرانه به ڕێنووسی کۆن ده‌نووسرێنه‌وه که ئه‌لفبێیه‌که‌ی 3 بزوێنی تێدایه نه‌ک به‌م ڕێنووس و ئه‌لفبێیه نوێیه که 8 بزوێنی هه‌یه.
گوتمان کورد یه‌کێکی له‌و میلله‌تانه‌ی که له عه‌ره‌به‌کانه‌وه ئه‌لفبێیه‌که‌ی وه‌رگرتووه و گونجاندوویه‌تی له‌گه‌ل زمانه‌که‌ی خۆیدا، به‌ڵام له راستیدا کورد له کۆی 28 پیتی عه‌ره‌بی 6 پیتی لابردووه که به که‌ڵکی زمانی کوردی نه‌هاتوون، له جیاتی ئه‌وانه 13 پیتی بۆ زیاد کردوون، ئه‌وانه‌ش جگه له هه‌مزه‌ی سه‌ر کورسی (ئـ) که عه‌ره‌بیش به‌کاری ده‌هێنن و به پیت نایژمێرن، ئه‌مانه‌ن:
پ، چ، ڕ، ژ، ڤ، گ، ڵ، ه، ۆ، وو، ێ، وێ
به‌م شێوه‌یه ده‌بینین ئه‌لفبێی کوردی وا ڕیز کراوه:
ئـ، ا، ب، پ، ت، ج، چ، ح، خ، د، ر، ڕ، ز، ژ، س، ش، ع، غ، ف، ڤ، ق، ک، گ، ل، ڵ، م، ن، هـ، ه، و، ۆ، وو، ی، ێ، وێ
گرفته‌کانی ئه‌لفبێی کوردی:
1- ده‌نگی وێ، که له دوو پیتی (و،ێ) پێک دێت، جاری وا هه‌یه پیتی (و) تێیدا نه‌بزوێنه وه‌ک:
وێرانه: که بریتییه له پیته‌کانی: (و، ێ، ر، ا، ن، ه)
جاری واش هه‌یه پێکه‌وه دیفتۆنگێک پێک دێنن که ئه‌مه‌یان مه‌به‌ستی ئێمه‌یه، وه‌ک:
خوێ: که بریتییه له ده‌نگه‌کانی: (خ، وێ)
2- پیتی (ی) جارێک نه‌بزوێنه وه‌ک له وشه‌ی: یاران
جارێک بزوێنه وه‌ک له وشه‌ی: میران
جاری واش هه‌یه له وشه‌یه‌کدا دووباره ده‌بێته‌وه جارێک وه‌ک نه‌بزوێن و جارێک وه‌ک بزوێن، وه‌ک له وشه‌ی: یاری
چۆنی لێک جیا ده‌که‌ینه‌وه؟
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای وشه‌ی (یاری) بکه‌ین ده‌بینین له دوو بڕگه‌ی (یا) و (ری) پێک هاتووه، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی یه‌که‌مدا له‌گه‌ڵ بزوێنێک هاتووه که‌واته به خۆی نه‌بزوێنه، چونکه له بڕگه‌یه‌کدا ته‌نیا یه‌ک بزوێن هه‌یه، هه‌روه‌ها له بڕگه‌ی (ری) چونکه له‌گه‌ڵ نه‌بزوێنێکدا هاتووه که‌واته به خۆی بزوێنه.
3- ئه‌م گرفته‌مان به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ پیتی (و)دا هه‌یه. پیتی (و) جارێک نه‌بزوێنه وه‌ک له وشه‌ی: (چاو)دا، چونکه لیره‌دا بزوێنی (ا)مان هه‌یه.
جارێک بزوێنه وه‌ک له وشه‌ی: (گوڵ)دا
جاری واش هه‌یه هه‌ردووکیان وه‌ک: وێرگوڵ
وشه‌ی وێرگوڵ له دوو بڕگه‌ی (وێر) و (گوڵ) پێک هاتووه، له بڕگه‌ی یه‌که‌مدا پیتی (و) نه‌بزوێنه چونکه بزوینی (ێ) ی تێدایه، له بڕگه‌ی دووه‌مدا بزوێنه چونکه له‌گه‌ڵ دوو دانه نه‌بزوێندا هاتووه.
له ڕاستیدا له کاتی نووسین ئه‌مانه هیچ گرفتێکمان بۆ په‌یدا ناکه‌ن، چونکه ئێمه که ده‌نووسین بیر له‌وه ناکه‌ینه‌وه که ئایا پیته‌کانی (ی، و) بزوێنن یان نه‌بزوێن.
4- کێشه‌ی گه‌وره له‌وه‌دایه که ئێمه بزوێنێکی کورتمان هه‌یه هیچ هێما(پیت)ێکی بۆ دانه‌نراوه، ئه‌ویش پێی ده‌ڵێن بزوێنی بزرۆکە، واته له ناو نووسیندا بزر بووه، ئه‌وه‌ی زمانی کوردی به منداڵان بڵێته‌وه هه‌ست به‌و گرفته ده‌کات، ده‌بینی مندڵان له جیاتی ئه‌وه‌ی (بۆ نموونه) وشه‌ی مل به‌م شێویه بنووسن (مل) که‌چی زۆربه‌یان وای ده‌نووسن (مه‌ل)، چونکه ئه‌وان هه‌ست به‌وه ده‌که‌ین له‌و نێوانه‌دا ده‌بێت بزوێنێک هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ڕاسته، تۆ ده‌بینی که ئێمه (مل) به لاتینی بنووسین ئاوای ده‌نووسین:
mil
لێره‌دا بزوێنه‌که ئاشکرا ده‌بێت، له ڕاستیشدا وشه‌ی مل که بریتییه له یه‌ک بڕگه نابێت بێ بزوێن بێت.
5- هه‌ندێک ده‌ڵێن که ئێمه کێشه‌مان له‌گه‌ڵ پیتی (وو) هه‌یه که (و) یه‌کی درێژه و پیتێکی تایبه‌تیمان بۆی نییه، ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێته کێشه، چونکه له زۆر زماندا جووت پیت بۆ ده‌نگێکی جیاواز هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌نگی وا هه‌یه به دوو پیت یان زیاتر ده‌رده‌بڕدرێت، بۆ نموونه ده‌نگه‌کانی (خ) و (ش) له زمانی سوێدیدا گه‌وره‌ترین کێشه‌یان بۆ ئه‌و زمانه دروست کردووه و به چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز ده‌نووسرین و هه‌ر جاره و به دوو پیت یان سێ پیتی جیاواز.
به‌ده‌ر له‌مانه من پێم وایه کورد چاکتر و زیره‌کانه‌تر له میلله‌تانی دیکه که به ئه‌لفبێی ئارامی ـ فینیقی ده‌نووسن، ئه‌و ئه‌لفبێیه‌ی بۆ نووسینی زمانی کوردی گونجاندووه. یه‌کێک له خه‌سله‌ته هه‌ره باشه‌کانی ئه‌و گونجاندنه ئه‌وه‌یه که وشه‌کان چۆن ده‌گوترێن ئاواش ده‌نووسرێن، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له که‌م زماندا هه‌یه. من ده‌توانم به دڵنیاییه‌وه بڵێم ئه‌لفبێی کوردی بۆ نووسینی زمانانی دیکه‌ش له ئه‌لفبێ لاتینییه‌که گونجاوتره، بۆ نموونه سوێدی (که ده‌قاوده‌ق وه‌ک کوردی 9 بزوێنی هاوچه‌شنی بزوێنه‌کانی ئێمه‌یان هه‌یه)، خۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت کێشه‌کانی دنگی (خ،ش) له کۆلیان ده‌کاته‌وه.
که‌واته له سه‌رجه‌م کێشه‌کانی نووسین به ئه‌لفبێی کوردی ته‌نیا یه‌ک کێشه‌ی به په‌له‌مان هه‌یه ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ بزوێنی کورتی بزرۆکە.
هه‌ندێک پێیان وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زمانی کوردی سه‌ر به گرۆی زمانه هیندوئێرانییه‌کانه و ئه‌میشیان له کۆمه‌ڵه‌ی زمانانی هیندۆئه‌وروپییه که‌واته پیتی لاتینی گونجاوتره بۆ نووسینی زمانی کوردی. له ڕاستیدا ئه‌مه وا نییه، چونکه پیت په‌یوه‌ندیی به زمانه‌وه نییه، پیت ته‌نێ هێمایه‌که بۆ ده‌ربڕینی ده‌نگێک و هیچی تر، هه‌ر بۆیه‌ش پێشتر گوتم ده‌کرێت سوێدی به پیتی کوردی بنووسرێت، چونکه پیته‌کانی زمانی کوردی به ئاسانی ئه‌و ده‌نگانه ده‌رده‌بڕن که له زمانی سوێدیدا هه‌ن، به‌ڵام ئایا پیته لاتینییه‌کان، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌شێک له کورده‌کان به‌کاریان ده‌هێنن ده‌توانن ده‌ربڕی هه‌موو ده‌نگه‌کانی زمانی کوردی بن؟
ئه‌مڕۆکه ئه‌و ئه‌لفبێیه لاتینییه‌ی کورده‌کانی باکوور به‌کاری ده‌هێنن بریتییه له 31 پیت،که ئه‌مانه‌ن:
A, B, C, Ç, D, E, Ê, F, G, H, I, Î, J, K, L, M, N, O, Q, P, R, S, Ş,T, U, Û,V, W, X, Y, Z
به‌رامبه‌ر به‌مه ئێمه له ئه‌لفبێی کوردی‌دا 35 پیتمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی بخه‌ینه سه‌ر که دوو پیتی (و،ی) دوو ڕۆڵی جیاواز ده‌بینن و هه‌روه‌ها پێویستمان به پیتێکی دیکه‌شه وه‌ک هێمایه‌ک بۆ بزوێنی بزرۆکە هه‌نگین ژماره‌ی پیته‌کان ده‌گه‌نه 38، به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه ئێمه له ئه‌لفبیی لاتینیدا پێویستمان به هه‌مزه‌ی سه‌ر کورسی نابێت بۆیه ژماره‌ی پیته‌کان ده‌بێته 37 پیت. واته لیره‌دا شه‌ش ده‌نک به بێ هێما ده‌مێننه‌وه، ئه‌ویش ئه‌م ده‌نگانه‌ن: (ح، ڕ، ع، غ، ڵ)، ئه‌مه جگه له دیفتۆنگی (وێ) که له کرمانجیی سه‌روودا نییه.
تا ئێستا ئه‌م گرفتانه چۆن چاره‌سه‌ر کراون؟
1- تا ئێستاش که به لاتینی ده‌نووسرێت له جیاتی پیتی (ح) پیتی (هـ) به‌کار هێنراوه، واته:
حه‌لاو ده‌بێته هه‌لاو
مزراح ده‌بێته مزراهـ
ته‌سبیح ده‌بێته ته‌سبیهـ
وه‌حه ده‌بێته وه‌هه
2- له جیاتی بیتی (ڕ) که له کرمانجیی سه‌روودا ئه‌م ده‌نگه نییه، دوو دانه (ر) ده‌نووسن به‌م شێوه‌یه رر
3- له جیاتی پیتی (ڵ)که له کرمانجیی سه‌روودا ئه‌م ده‌نگه نییه، دوو دانه (ل) ده‌نووسن به‌م شێوه‌یه ل ل
که‌چی کاتێک باس دێته سه‌ر ئه‌لفبێی کوردی ده‌ڵێن: چۆن ده‌بێت له جیاتیی واوی درێژ دوو دانه واوی کورت بنووسرێت.
4- پیتی (ع) هه‌ر به جارێک نییه و پێیان وایه ئه‌م ده‌نگه له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه په‌ڕیوه‌ته ناو زمانی کوردی، به‌ڵام چی له هه‌موو ئه‌و وشانه ده‌که‌یت که ده‌نگی (ع)یان تێدایه و ئه‌مڕۆکه له ناو زمانی کوردی‌دا خۆیان جێگیر کردووه؟ باشه ئه‌مه‌یان چۆن چاره‌سه‌ر کراوه؟
عه‌لعه‌لۆک، کراوه به ئه‌لئه‌لۆک
عه‌لی، کراوه به ئه‌لی
عوسمان، کراوه به ئوسمان
5- له جیاتی پیتی (غ) هیچ پیتێک دانه‌نراوه و ئه‌وان پێیان وایه که ئه‌م ده‌نگه نزیکی ده‌نگی (خ)یه بۆیه پیتی (خ) جێی هه‌ردوو پیتانی گرتووه‌ته‌وه.
6- دیفتۆنگی (وێ) که له کرمانجیی سه‌روودا ئه‌م ده‌نگه نییه، هیچ هێمایه‌کی تایبه‌تی بۆ دانه‌نراوه، واته هه‌ر وه‌ک چۆن له ئه‌لفبیی کوردی‌دا ئه‌و ده‌نگه به دوو پیت ده‌نووسرێت له لاتینیشدا هه‌ر به دوو پیت ده‌نووسریت.
به‌م شێوه‌یه ده‌بینین که گرفته‌کانی نووسین به ئه‌لفبێی کوردی زۆر که‌مترن له گرفته‌کانی نووسین به ئه‌لفبێی لاتینی، به لای که‌مه‌وه هێنده‌ی په‌یوه‌ندیی به کرمانجیی خوارووه‌وه هه‌بێت، ئه‌وجا من نازانم هۆی چییه که وا ده‌کات له هه‌ندێ که‌س بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ن که واز بێنین له‌و پیتانه‌ی هه‌زار ساڵێکه پییان ده‌نووسین و ئه‌لفبێیه‌ک هه‌ڵبژێرین کێشه‌کانی له هی ئه‌لفبێی کوردی زیاترن ؟
په‌راوێزه‌کان
* ده‌گێڕنه‌وه له ده‌ورانی عوسمانییه‌کاندا جارێکیان موفتیی ئه‌نقه‌ره سه‌ردانی موفتیی شام ده‌کات، وه‌رز زستان ده‌بێت و به دیار ئاگره‌وه داده‌نیشن، دوای ماوه‌یه‌ک بێده‌نگی موفتیی شام ده‌ڵێت:
ـ النار فاکهة الشتاء (ئاگر میوه‌ی زستانه)
موفتیی ئه‌نقه‌ره‌ش ده‌ڵێت:
ـ صدق الله العظيم.
موفتیی شام سه‌ری سوڕ ده‌مێنێت، به‌ڵام قسه ناکات. دوای ماوه‌یه‌ک موفتیی ئه‌سته‌نبووڵیش سه‌ردانی موفتیی شام ده‌کات، ئه‌میش چیرۆکه‌که‌ی موفتیی ئه‌نقه‌ره‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه. موفتیی ئه‌سته‌نبووڵ ده‌ڵێت:
ـ لێی مه‌گره، ئه‌وه تا ئێستا قورئان و حه‌دیس له یه‌ک جیا ناکاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.