دوێنێ دووشهممه رێکەوتى (٢٨/١/٢٠١٩) ى زایینى، بە چاودێرى و ئامادەبوونى (د.پشتیوان سادق) وەزیرى پەروەردە، پێشانگاى نیگارکێشى مامۆستا و شێوەکار " هێرش مەغدید " بە دروشمی ” گەشتێک بەنێو رەنگە ئاوییەکانى سروشتدا “ لە هۆڵى میدیاى شارى هەولێر کرایەوە.
لەم پێشانگەیەدا کە تابلۆى زەیتى و ئاوى تێدا نمایش کرا، نیگارکێش بە فڵچە دیمەنە جوانەکانى سروشتى کوردستانی نەخشاندبوو و هەوڵى دابوو ژیانى کۆن دووبارە بۆ نەوەى نوێ نمایش بکاتەوە.
هەر لەبەر ئەمەش چەندین کەسایەتى شێوەکار و نیگارکێش لە پێشانگەکەدا بەشداربوون، دواتر وەزیری پەروەردە یەکە یەکەى تابلۆکانی بەسەرکردنەوە، لە پەیڤێکدا لە دەفتەری تۆماری پێشانگەکە، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارى پێشانگەکە کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.