له‌دوا پۆلینی جیهانی یاریزانانی تێنسی سه‌ر زه‌وی له‌سه‌ر ئاستی خانمان نعۆمی ئۆساكای ژاپۆنی بۆ یه‌كه‌مجار توانی بێته پێشه‌نگی پۆلینی جیهانی دوای ئه‌وه‌ی براوه‌ی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه‌بوو
جێی ئاماژه‌یه له‌دوا پۆلینی جیهان گۆرانكاری چه‌ند گۆرانكاریه‌كی به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌وانه پیته‌ر كیڤتۆڤای چیكی دوای ئه‌وه‌ی له‌یاری كۆتایی ئوسترالیا له‌سه‌ر ده‌ستی ئۆساكا دووچاری شكست بوویه‌وه بۆ خانه‌ی دووه‌می پۆلینی جیهانی سه‌ركه‌وت ، هه‌رچی سیمۆنا هالیبی رۆمانیه ئه‌وا بۆ خانه‌ی سێیه‌م دابه‌زی
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كارلۆینا بلیسكۆڤای چیكی كه له‌پاڵه‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی ئه‌وا له‌خانه‌ی هه‌شته‌می پۆلینی جیهان بۆ خانه‌ی پێنجه‌م سه‌ركه‌وتووه، ئه‌رینا سابالینكای بیلارووسیش خۆی له‌خانه‌ی ده‌یه‌م جێگیر كرد كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره ئه‌و كچه تێنس زانه خۆی بگه‌یه‌نێته خانه‌ی ده‌یه‌ی یه‌كه‌م
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌دوایین ریزبه‌ندی پۆلینی تێنسزانانی جیهانی ئافره‌تان كارۆلین فۆزنیاكی دانماركی له‌خانه‌ی شه‌شه‌م بۆ خانه‌ی نۆیه‌م پاشه‌كشه‌ی كرد‌و ئهنجیلفیك كیربری ئه‌ڵمانیش له‌خانه‌ی چواره‌م بۆ شه‌شه دابه‌زی، ده‌رباره‌ی ئه‌ستێره‌ی تێنسزی ئه‌مه‌ریكی سیرینا ویلیامزیش ئه‌وا له‌خانه‌ی شازده‌هه‌می ریزبه‌ندی بۆ خانه‌ی یازده‌هه‌م سه‌ركه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.