Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 08:44

به‌رپرسێکی ئێرانیی: رووسیا له‌ کاتی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سووریا سیسته‌می ئێس 300ـی له‌کار خستبوو

به‌ وته‌ی فه‌لاحه‌ت پیشه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ جۆرێك هاوئاهه‌نگیی له‌ نێوان هێرشه‌كانی ئیسڕائیل و سیسته‌می قه‌ڵغانی به‌رگریی موشه‌كیی رووسیا له‌ سووریا هه‌بێت
کوردستان TV
100%

حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه‌ سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران له‌ دیمانه‌یه‌كدا وێڕای ره‌خنه‌ له‌ رووسیا وتی له‌كاتی هێرشه‌كانی ئیسڕائیلدا بۆسه‌ر سووریا، سوپای رووسیا سیسته‌می قه‌ڵغانی به‌رگریی ئاسمانیی ئێس 300ـی خۆی له‌كار خستبوو.

ئه‌م به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌ له‌باره‌ی ره‌خنه‌كه‌ی خۆی له‌ سوپای رووسیا وتی: ئه‌گه‌ر سیسته‌می قه‌ڵغانی به‌رگریی رووسیا چالاك بێت و به‌باشیی كار بكات، ئه‌وا ئیسڕائیل ناتوانێ هێرشی موشه‌كیی بكاته‌ سه‌ر خاكی سووریا.

به‌ وته‌ی فه‌لاحه‌ت پیشه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ جۆرێك هاوئاهه‌نگیی له‌ نێوان هێرشه‌كانی ئیسڕائیل و سیسته‌می قه‌ڵغانی به‌رگریی موشه‌كیی رووسیا له‌ سووریا هه‌بێت.

شایه‌نی باسه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو ئیسڕائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئێران له‌ناو خاكی سووریا و دواتریش سوپای ئیسڕائیل له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا رایگه‌یاند ئامانج له‌ هێرشه‌كه‌ بنكه‌كانی سوپای قودسی ئێران بووه‌ كه‌ له‌ خاكی سووریادا جێگیر كراون.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ دی ده‌بڵیوو

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.