Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 08:40

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران : ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا بڕێکی زۆر چه‌کی قورسیان به‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی فرۆشتووه‌

فاكته‌ری سه‌ره‌كیی تێكدانی هاوسه‌نگی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌یه‌
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌رهرام قاسمی رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا جان ئیڤ لۆدریان بۆ سزای نوێ له‌باره‌ی پڕۆگرامی مووشه‌كی ئێرانه‌وه‌، پێچه‌وانه‌ی گیانی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو وڵات و دانوستانه‌ سیاسییه‌كانه‌.

قاسمی له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی لۆدریان-ه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ره‌خنه‌ی له‌ حكوومه‌تی پاریس گرت.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌، به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای مووشه‌كه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، به‌شێكه‌ له‌ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و توانای به‌رگری كردن.

ناوبراو راشیگه‌یاندووه‌، ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رقه‌راربێت. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردووه‌ كه‌ ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا بڕێكی زۆر چه‌كی قورسیان به‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی فرۆشتووه‌ و ئه‌مه‌ش فاكته‌ری سه‌ره‌كیی تێكدانی هاوسه‌نگی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌یه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.