وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بڕیاری سزادانی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی ئێرانی، مەھان و ژمارەیەک لە گرووپ و دامەزراوەی دیكهی سەر بە ئێرانی دەرکردووە لهوانهش سوپای پاسدارانی تێدایە.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا راگەیەندراوێکی نووسراوی لەبارەی سزادانی دامەزراوەکانی سەر بە ئێران بڵاوکردەوەو تیایدا ئاماژهی بهوهكردووه کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی ماھانی ئێرانی رۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە ناردنی چەک و ملیشیا بۆ سووریا.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوهتهوە کە سزای بیست دامەزراوەی سەر بە ئێران بەھۆی پشتیوانیکردنی تیرۆر دراوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.