رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌منستی ئینته‌رناشیناڵ، ساڵی 2018ی به ساڵی "پڕله شه‌رمه‌زاری" بۆ ئێران له‌قه‌ڵه‌مدا.
به پێی هه‌واڵی ئاژانسی ده‌نگی ئه‌مریكا، فیلیپ لوته‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئه‌فریقای رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ، له راپۆرتێكدا ساڵی 2018ی ، به ساڵێكی پڕ له شه‌رمه‌زاری بۆ كاربه‌ده‌ستانی ئێران له مێژوودا وه‌سفكرد و به پێشێڵكردنی مافی مرۆڤ تۆمه‌تباری كردن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵیت: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته، رێوشوێنی توند و یاخیگهرانهیان له دژی خۆپێشانده‌ران و ئازادی راده‌ربڕین گرتوه‌ته‌به‌ر.
هه‌ر به پێی راپۆرته‌كه، زیاتر له 7 هه‌زار كه‌سی خۆپێشانده‌ر له‌وانه‌ش ، 112 كه‌س له چالاكوانانی بواری ئافره‌تان و چالاكوانانی بواره‌كانی كرێكاری و مافی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌مینه‌كان و هه‌روه‌ها 50 رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی میدیایی ده‌ستگیر كراون، راپۆرته‌كه ئاشكراشی ده‌كات كه لانیكه‌م 26 كه‌س له‌و خۆپێشانده‌رانه كوژراون.
هاوكات 11 پارێزه‌ر و 91 قوتابی زانكۆ و 63 چالاكوانی ژینگه و زیاتر له 200 كه‌س له ده‌روێشه‌كانی گۆنابادی له‌گه‌ڵ 171 كه‌س له شوێنكه‌وتووانی مه‌سیحی و 95 كه‌سی سه‌ر به كه‌مینه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك به‌هایی ده‌ستگیر كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.