ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕه‌خنه له شاعیرانی نوێ ده‌گیرێت، شاعیری ناودار عه‌بدوڵا په‌شێو نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی شاعیره لاوه نوێكان كردووه.
په‌شێو ده‌ڵێت"هاوڕێم! دیوانهشیعرهكهتم به‌ده‌ستگه‌یشت، خوێندنه‌وه‌ی چهشنهبێگارێك بوو، تامن جارێك ئه‌وم ته‌واوكرد،ئهوههزارجارمنی ته‌واوكرد"
ده‌ڵێت"هاوڕێم گوێم لێ بگره، هه‌رله‌گه‌ڵ تۆم نییه، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره زۆرتانمه، شیعری ‘تازه‌ی كوردی، له‌سه‌رده‌ستی خواستراوی ئێوه خه‌ریكه ده‌دۆڕێ، له‌ڕیشه‌ی خۆیپچڕاوه، نامه‌یه‌كه ئه‌دره‌سه‌كه‌ی ناخوێندرێته‌وه، ناگاتهدهست خاوه‌نی خۆی، ئه‌وه‌ی ئێوه ناویده‌نێن شیعر، تهنكهئاوێكی لێڵه، ئێوه‌یش بۆق ئاسا هه‌م لێیدهخۆنهوه، هه‌م تێیدا ده‌ڕشێنه‌وه"
په‌شێو له‌سه‌ر شیعری ڕاسته‌قینه ده‌ڵێت"شیعر یه‌قینێكی زۆرئهستووره، یا خۆشه‌ویستی یه‌كی زۆرتهنك،به‌شیعری ئێوه نه‌ئاگری قینم كڵپهدهسێنێ، نهئهستێرهی خۆشه‌ویستی دادهڕژێنه ژووره‌كه‌م."
په‌شێوی مه‌زن درێژه به‌قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت:هاوڕێم، هه‌رله‌گه‌ڵ تۆم نییه، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ههرهزۆرتانمه،به من بێ حوجرهیهكتان بۆدهكهمهوه، هه‌مووتان ده‌نێرمه به‌رخوێندن، بۆئه‌وه‌ی له‌به‌یانییه‌وه تائێوارێ شیعری به‌رده‌شانی وجزیری وخانی وحاجی ونالی ومه‌حوی ومه‌وله‌وی وگۆران وپیره‌مێرد وههردیتان بۆبخوێنرێتهوه، ئێوارانیش، كۆمه‌ڵێك هه‌قایه‌تخوان و لاوك بێژ و حه‌یرانبێژ و زوڕاناژهن و دۆڵهنگێوتان بهگژهوهدهنێم تا تاریك وڕوونی به‌یانیان لهبنگوێتان بخوێنن و ‘میزاجی كوردهوارییتان ببوژێته‌وه."
"هاوڕێم هه‌رله‌گه‌ڵ تۆم نییه، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ههرهزۆرتانمه، شیعر كۆترێكی ماڵییه، حهزلهخوێندنی ناوحهوشهو به‌رپه‌نجه‌ره‌ی ماڵان ده‌كات باڵیمهكهن."
"شیعر- ئه‌سپێكی شێیه، هاوڕێی دێرینمانه: چوارپه‌لی له‌مس مه‌گرن، شیعر- مناڵێكی سادیسته، باوكی خۆی یائازاردهدا، یان ده‌یكوژێ، ئه‌گه‌ر زۆردهربهستی تهمهنیدرێژن، باشتره وه‌جاخ كوێربن، شیعر- خه‌نجه‌ره، ئه‌وه‌ی نایوهشێنی، باههڵینهكێشێ!"
په‌شێوی مه‌زن ساڵی 1946 له گوندی "بێركۆت" نزیك له شاری هه‌ولێر هاتۆته دنیاوه، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی كوردی كه له باره‌ی ژیانی شاعیر و نوسه‌ری گه‌وره‌ی كورد پیره‌مێرد نوسیویه‌تی، و ئێستا دانیشتوی شاری هێلسینكی یه له وڵاتی فینله‌ندا و جگه له زمانی كوردی هه‌ریه‌ك له زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ڕوسی و ئینگلیزی و ئینگایزی و ئه‌ڵمانی زۆر باش ده‌زانێت و خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می شیعری و وه‌رگێڕانه.
سه‌رچاوه/ ڕاچڵهكین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.