Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:35

سلێمانی ... بەرهەمی سەوزە و میوەی ناوخۆ زیاد دەکرێت

بەمەبەستی پشتگیری كردنی بەرهەمی ناوخۆ لە سەوزە و میوە، عمولەی جوتیاران وەرناگیرێت
کوردستان TV
100%

 بەمەبەستی پشتگیری كردنی بەرهەمی ناوخۆ لە سەوزە و میوە، عمولەی جوتیاران وەرناگیرێت و جێگری بەرێوبەری كشتوكاڵی سلێمانیش رایدەگەیەنێت بۆ هاوسەنگی بەرهەمی ناوخۆ رێگە بە هاوردە كردنی ئەو بەروبومانە نادرێت كە وەرزی پێگەیشتنیانە.

  ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت لەگەڵ لیژنەی هاوسەنگی سەوزە و میوە، كە پێك هاتوون لە نوێنەرانی ئاسایشی ئابووری، بەرێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ و چاودێری بازرگانی لە پارێزگای سلێمانی كۆبوویەوە.

پاش كۆبونەوەكە رزگار حەمەد خدر- جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: بەمەبەستی پشتگیری كردنی بەرهەمی ناوخۆ لە سەوزە و میوە، بڕیاری وەرنەگرتنی عمولەی بەرهەمی ناوخۆ لەسەر جوتیاران هەموو خاوەن قاتعەكان دەبیت پێوەی پابەند بن هەر كەسێك پێوەی پابەند نەبیت روبەروی سزای یاسای دەبیتەوە.

رزگار حەمەد ووتیشی: لە پێناو پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆ هەوڵ دەدەن وەرزێكی نوێی بەرهەمهێنان لە خانووە پلاستیكییەكاندا جێبكەنەوە، لەو رێگەیەشەوە بەرهەمی سەوزە و میوەی ناوخۆ زیاد دەكرێت. جەختیش كرایەوە لەسەر ئەوەی لە رێگەی لیژنە هاوبەشەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە رێكاری پێویست لە بەرامبەر ئەو كەسانەی كە سەوزە بە ئاوی قورس بەرهەم دەهێنن دەگیرێتە بەر.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.