Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 07:39

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: بڕیاره‌که‌ی ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانکه‌ر و بێ پاساو بووه‌

به‌ پلانێكی هاوبه‌شی ئه‌مریكی و ئه‌لمانی له‌قه‌ڵه‌می داوه‌
کوردستان TV
100%

به‌هرام قاسمی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌مبه‌ر بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ماهان له‌ لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه‌ ده‌ربڕی.

قاسمی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا "نیگه‌رانكه‌ر و بێ پاساو"  بووه‌ و به‌ پلانێكی هاوبه‌شی ئه‌مریكی و ئه‌لمانی له‌قه‌ڵه‌می داوه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سیمۆنه‌ بوسه‌ر، رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی مۆڵه‌تی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ماهان-ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كریستۆفر بێرگه‌ر هۆكاری بڕیاری وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌زگای زانیاری و هه‌واڵگری ئێرانی بۆ كرده‌وه‌ی تێكده‌رییه‌كانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست و ئه‌ورووپا، كۆمپانیای ماهان به‌كار ده‌هێنێ.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ باڵیۆزی سویسرا كه‌ پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكایه‌ له‌ ئێران، به‌ هۆی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌وانی ئێرانی مه‌رزیه‌ هاشمی‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.