ته‌له‌ڤزیۆنێكی فه‌رمی حكومه‌تی ئێران رایگه‌یاندووه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له منبجی سووریا روویدا، به‌ده‌ستی ئه‌كته‌رێكی ناسراوی تورك ئه‌نجامدراوه كه له درامای توركیی " دۆڵی گورگه‌كان " رۆڵی گێڕاوه و ته‌نانه‌ت ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه وێنه‌ی ئه‌م ئهكتهرهشی له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه پیشانداوه.
كه‌ناڵی " پرێس تی ڤی " كه كه‌ناڵێكی ئینگلیزی زمانی سه‌ر به حكومه‌تی ئێرانه له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه " نه‌جاتی شاشماز " كه له درامای توركیی دۆڵی گورگه‌كاندا رۆڵی " پۆڵات عه‌له‌مدار "ـی گێڕاوه ده‌ستی هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری منبجی سووریادا.
هه‌ڵبه‌ت گروپی داعش به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرتبووه ئه‌ستۆ، به‌ڵام چونكه رێبه‌رایه‌تیی شه‌ڕڤانانی رۆژئاوای كوردستان توركیای به هۆكاری سه‌ره‌كیی ته‌قینه‌وه‌كه هه‌ژمار كردبوو، ئه‌م كه‌ناڵه ئێرانییه‌ش له‌سه‌ر زاری ئه‌وانه‌وه وتوویه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه كاری توركیایه، به‌ڵام جیاوازیی هه‌واڵه‌كه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌كه‌ی شه‌ڕڤانان ئه‌وه‌یه كه ئێران پۆڵات عه‌له‌مداری ئه‌كته‌ری درامای دۆڵی گورگه‌كان به بكه‌ری سه‌ره‌كیی ته‌قینه‌وه‌كه هه‌ژمار ده‌كات.
ئه‌م هه‌واڵه‌ی كه‌ناڵی پرێس تی ڤی بووه‌ته مایه‌ی گاڵته‌جاڕیی له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانی توركیا، چونكه وه‌ك ئه‌و كه‌ناڵانه رایانگه‌یاندووه، جیا له‌م تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌ی ئه‌كته‌ره‌كه كراوه، وه‌ك راگه‌یاندنه‌كانی توركیا باسیان كردووه گوایه كه‌ناڵی پرێس تی ڤی بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ناسنامه‌یه‌كی ده‌زگای " میت "ـیشی بۆ ئه‌م ئه‌كته‌ره درووستكردووه.
هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی شاری منبجی سووریا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو روویدا كه تیایدا چه‌ندین سه‌ربازی ئه‌مریكیش گیانیان له‌ده‌ستدا.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.