Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 07:55

سه‌رچاوه‌ دیپلۆماسییه‌کان: ئه‌وڕوپا چیتر ناتوانێ له‌ به‌رامبه‌ر ره‌فتاری تێکده‌رانه‌ی تاران دان به‌خۆیدا بگرێت

ئه‌وڕوپییه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له‌ دوای واژۆكرانی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015ـه‌وه‌، چه‌ند سزایه‌كیان خستووه‌ته‌ سه‌ر ئێران
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی دیپلۆماسیی ئه‌وڕوپا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا هۆشدارییانداوه‌ به‌ تاران كه‌ ئه‌ندامانی ئه‌م یه‌كێتییه‌ ئیتر له‌ توانایاندا نه‌ماوه‌ دان به‌خۆیاندا بگرن له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ئێران كه‌ ده‌بنه‌ هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و شێواندنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌.

به‌گوێره‌ی لێدوانی ئه‌م سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییانه‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وڕوپیی هه‌روه‌ها به‌ توندی هۆشدارییانداوه‌ به‌ تاران سه‌باره‌ت به‌ كرداره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌رباره‌ی هه‌وڵ بۆ تیرۆری ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆن.

ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ وڵاته‌ هۆشدارییانداوه‌ به‌ به‌رپرسانی ئێرانیی كه‌ ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌ سیاسه‌ته‌كانی خۆی بدات له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی له‌ناو خاكی ئه‌وڕوپا و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام بدات و هه‌روه‌ها درێژه‌ به‌ چالاكییه‌ موشه‌كییه‌كانی بدات، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وانیش هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر تاران ده‌گۆڕێت و وه‌ك هه‌ڵوێستی واشنتنی لێدێت.

سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م هه‌واڵه‌ باسیان له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان به‌رپرسانی ئێرانیی و ئه‌وڕوپیی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، ئه‌وڕوپییه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له‌ دوای واژۆكرانی رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015ـه‌وه‌، چه‌ند سزایه‌كیان خستووه‌ته‌ سه‌ر ئێران.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ عه‌ره‌بییه‌

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.