کۆمپانیایەک له هه‌رێمی كوردستان داوا لە شاعیر" نەوژین سۆران " دەکات، ئەو پێنووسەیان پێ بفرۆشێت کە یەکێک لە کتێبەکانی پێ واژۆ کردووە بەناوی " تەم و تۆ" و پێشنیاری 2 هه‌زار دۆلاریش بۆ قه‌له‌مه‌كه ده‌كات .
بە دوو ھەزار دۆلار کە یەکێک لە کتێبەکانی پێ واژۆ کردووە بەناوی (تەم و تۆ)، ئەو شاعیرەش دەڵێت:بە داوای لێبوردنەوە من ئەو پێنووسە نافرۆشم و ئەیکەم بە دیاری.
ئه‌م شاعیره ئاشكرایده‌كات ، یه‌كێك له كۆمپانیاكان به ناوی " دیه‌ل " كە لە ساڵی 2003 لە هەرێمی كوردستان كار دەكات ، پێشنیاری بۆ كردووه ئەو پێنووسەیان پێ بفرۆشێت كه واژووی كتێبی " ته‌م و تۆ " پێكردووه بە بڕی دوو هەزار دۆلاری ئەمەریكی و ئەگەر ئەو پێشنیارە قبووڵ بكات، ئەوا كۆمپانیا بە دڵخۆشییەوە قبووڵی دەكات.
نووسه‌ری كتێب " نه‌وژین سۆران " به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی كۆمپانیای ناوبراوی داوه‌ته‌وه ، سوپاس بۆ ڕێزگرتن لە نووسەر و لە شاعیر و لە پێنووس ، هەوڵدانتان بۆ بەدەست هێنانی پێنووسەکەم بەرز دەنرخێنم و داواکارییەکەتان لای من جێگای ڕێزە ، بەڵام بە داوای لێبوردنەوە من ئەو پێنووسە نافرۆشم و ئەیکەم بە دیاری بۆ یەکێک لە هەوادارەکانم و یەکێک کە کتێب و ئەلبومی (تەم و تۆ) بە دەست ئەهێنێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.