وه‌كو درێژه‌دانێك به كار و چالاكییه هونه‌رییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی، هونه‌رمه‌ند "هه‌ندرێن خۆشناو" كه شێوه‌كار و كاریكاتێریستێكی ناسراوی كورد له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا به‌شداریكرد له فێستیڤاڵی كاریكاتێریی (ئه‌لیكسه‌نده‌ر سارۆخان) له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر.
سه‌باره‌ت به‌م چالاكییه هونه‌رییه نێوده‌وڵه‌تییه هه‌ندرێن خۆشناو گوتی: له سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێت زۆر سوپاسی داموده‌زگا هونه‌رییه كاریكاتێرییه‌كانی میسر بكه‌م، كه به‌رده‌وام داوه‌تنامه و نامه‌م بۆ ده‌نێرن بۆ به‌شداریكردن له‌گه‌ڵیان له فێستیڤاڵ و پێشانگا هاوبه‌شه‌كاندا، ئه‌مه‌ش جێگای رێز و ستایشكردنه. مۆزه‌خانه‌ی كاریكاتێر و كۆمه‌ڵه‌ی كاریكاتێری میسری به‌هاوكاری ده‌سته‌ی گشتی خانه‌ی كتێب و كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌رمه‌نی خێرخوازی، كه سپۆنسه‌ری پڕۆژه‌ی (یادكردنه‌وه‌ی كاریكاتێر)ن، هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵێكی هونه‌ریی كاریكاتێریی بۆ یادكردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند (ئه‌لیكسه‌نده‌ر سارۆخان) كه به پێشه‌نگی هونه‌ری كارتۆن و كاریكاتێر ده‌ژمێردرێت له میسردا، سارۆخان به ڕه‌چه‌ڵه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌رمه‌نیه و له ساڵی 1924 له دایكبووه، له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌رمه‌نیان ده‌ربازی ده‌بێت و كۆچ ده‌كات بۆ میسر، له‌وێ له ساڵی 1977 كۆچی دوایی كردووه. سه‌باره‌ت به پێشانگاكه‌ش كه له هۆڵی خانه‌ی كتێب له قاهیره ئه‌نجامدرا، (180) هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریست له (45) وڵاته‌وه و به زیاد له (250) تابلۆی كاریكاتێریی به‌شداریان تێداكرد. منیش یه‌كێك بووم وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی كورد له‌گه‌ڵیان به‌شداربووم.
سه‌رچاوه /رێگا كوردستان
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.