Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:12

سلێمانی.. به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌که‌ی بڕێکی زۆری خورما له‌ناوده‌برێت

خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ له‌بازاڕدا ساخیبكاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یه‌وه‌، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا ده‌گرن كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساخیبكاته‌وه‌.


له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌‌ له‌عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ سێ تۆن خورمای كرماوی و ماوه‌ به‌سه‌رچودا گیراوه‌ كه‌ ‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ ده‌ستكاری كردنی لێبڵه‌كانی نیازی فرۆشتنی بووه‌‌.


خورما ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ سێ تۆن و 300 كیلۆگرامه‌‌ و له‌جۆره‌كانی (دجله‌ و الامیر)ه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ی بووه‌ له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی،‌ ده‌ستكاری لیبڵه‌كانی كردوه‌ و ماوه‌ی به‌سه‌رچونه‌كه‌ی به‌ دانانی له‌زگه‌یه‌كی تر درێژكردۆته‌وه‌.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی خورماكه‌ له‌ناوبراوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


به‌پێی رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، پێویسته‌ كاڵاوشمه‌كه‌كان لیبڵی به‌سه‌ره‌وه‌ بێت و ته‌واوی زانیاریه‌كانی تێداخرابێته‌ روو، ده‌ستكاری كردنی لێبڵ یاخو شاردنه‌وه‌ و شێواندنی زانیاری، به‌فێڵێ بازرگانی هه‌ژمار ده‌كرێت و یاسا سزای بۆ ئه‌وجۆره‌ كه‌سانه‌ داناوه‌.

 

1

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.