مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له تویتێكدا رایگه‌یاند: هه‌ڵدانى مووشه‌كى مانگى ده‌ستكرد له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ سه‌ر ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست.
كۆمارى ئیسلامى ئێران له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا شكستى پڕۆسه‌ى هه‌ڵدانى مانگى ده‌ستكردى راگه‌یاند و شكستهكهشى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه‌متوانایى ئه‌و مووشه‌كه بوو كه مانگه دهستكردهكهى هه‌ڵگرتبوو.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دواى تاقیكردنه‌وه‌ى هه‌ڵدانى مانگى ده‌ستكرد له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه و سه‌ره‌ڕاى شكست هێنانى پڕۆسه‌كه، ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه به مه‌ترسى داده‌نێن و بڕیاریان وایه كه ئێران ده‌ست به په‌ره‌سه‌ندنى مووشه‌كى دوور هاوێژ ده‌كات كه به سه‌دان میل ئامانج بپێكێت.
مایك پۆمپیۆ له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تورى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى یاساكانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و پێچه‌وانه‌ى پڕۆژه یاساى 2231ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رژیمى ئێران ئامێرێكى ره‌وانه‌ى بۆشایى ئاسمان كردووه، ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه جارێكى دیكه پیشانى ده‌دات كه ئێران هه‌وڵى په‌ره‌پێدانى به‌رنامه موشه‌كییه‌كه‌ى ده‌دات كه مه‌ترسى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا دروستده‌كات.
لێدوانه‌كه‌ى مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دواى ئه‌وه دێت كه دوێنێ سێشه‌ممه 15ى كانوونى دووه‌مى 2019، محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌رى جههرۆمى وه‌زیرى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران رایگه‌یاند: مانگێكى ده‌ستكرد به‌ناوى "په‌یام" ره‌وانه‌ى بۆشایى ئاسمانیان كردووه و به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌ى ته‌كنیكى تاقیكردنه‌وه‌كه شكستى هێنابوو.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.