كۆماری ئیسلامی ئێران له تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵدانی مانگێكی ده‌ستكرد شكستی هێنا.
محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری ، وه‌زیری گه‌یاندنی ئێرانی شكستی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵدانی مانگێكی ده‌ستكردی راگه‌یاند.
وه‌زیری گه‌یاندنی ئێران روونیكردۆته‌وه كه پڕۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌كه بۆ گه‌یشتنی مانگی ده‌ستكردی په‌یام بۆ خولگه‌كه‌ی شكستی هێناوه‌و شكسته‌كه‌ش بۆ كه‌متوانایی ئه‌و رۆكێته بووه كه مانگه ده‌ستكرده‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو.
گوتیشی: ده‌مویست هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر به هه‌مووان بده‌م، به‌ڵام هه‌ندێك جار وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ژیان ئاوا ناڕوات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.