Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 07:42

وۆڵ ستریت ژۆرناڵ: بۆڵتۆن هاوینی رابردوو داوای کردووه‌ بژارده‌ی سه‌ربازیی له‌ دژی ئێران تاوتوێ بکرێت

ئه‌وه‌ بوو به‌ هۆی ده‌نگدانه‌وه‌ی زه‌نگێكی هۆشداریی كه‌م وێنه‌ له‌ناو كۆڕه‌ حكومه‌تیی و سیاسییه‌كانی واشنتن
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ رۆژی رابردوو باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی  مانگی سێپته‌مبه‌ری 2018 چه‌ندین گولله‌ هاوه‌ن و موشه‌كی ملیشیاكانی ژێر باڵی ئێران له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا داوای له‌ كۆشكی سپیی كردووه‌ تا بژارده‌ی سه‌ربازیی له‌ دژی ئێران تاوتوێ بكات.

به‌ وته‌ی رۆژنامه‌كه‌ هه‌رچه‌نده‌ گولله‌ هاوه‌ن و موشه‌كه‌كان زیانی گیانیی به‌دواوه‌ نه‌بوو، به‌ڵام بوو به‌ هۆی ده‌نگدانه‌وه‌ی زه‌نگێكی هۆشداریی كه‌م وێنه‌ له‌ناو كۆڕه‌ حكومه‌تیی و سیاسییه‌كانی واشنتن و تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی حكومه‌تی ترامپی ناچار كرد زیاتر بكه‌ونه‌ جوڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی واشنتن وه‌ڵامێكی به‌هێزی ئه‌م كرداره‌ی ئێران بداته‌وه‌، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ جۆن بۆڵتن داوای له‌ كۆشكی سپیی كردووه‌ بژارده‌ی سه‌ربازیی له‌دژی ئێران تاوتوێ بكات.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ مانگی سێپته‌مبه‌ری 2018 میلیشیاكانی ژێر باڵی ئێران له‌ناو عێڕاق، چه‌ندین موشه‌كی كاتیۆشا و گولله‌ هاوه‌نیان ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌م  وڵاته‌ له‌ به‌سڕا كرد كه‌ هیچكامیان زیانی گیانییان به‌دواوه‌ نه‌بوو. هه‌ر ئه‌وكاتیش واشنتن رایگه‌یاند كۆنسوڵخانه‌ی خۆی له‌ به‌سڕا داده‌خات و دیپلۆماته‌كانی خۆی ده‌گوازێته‌وه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.