كاتژمێری 8:30ی سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فرۆكه‌یه‌كی جۆری بۆینگ 707ی سه‌ر به ئه‌رته‌شی ئێران له نزیك تارانی پایته‌خت كه‌وته خواره‌وه و دواتر لاشه‌ی فرۆكه‌كه گڕی گرت و سووتا.
وه‌ك سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی فرۆكه‌وانی ئێران به ئاژانسی ئیرنای زمانحاڵی فه‌رمی ئێرانی راگه‌یاندووه: ئه‌م فرۆكه‌یه له جۆری بوینگ 707ی بارهه‌ڵگر بووه و له وڵاتی قیرقیزستانهوه گۆشتی بار كردووه و بڕیار بووه له فرۆكه‌خانه‌ی په‌یام له شاری كه‌ره‌ج بنیشێته‌وه، به‌ڵام به هۆكارێكی نادیار، له فرۆكه خانه‌ی فه‌تحی سه‌ر به سووپای پاسدارانی ئێران له شاری كه‌ره‌ج نیشتووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه كۆنتڕۆڵی فرۆكه‌كه له ده‌ست فرۆكه‌وانه‌كه ده‌رچووه، خۆی كێشاوه به‌و خانووانه‌ی له نزیك فرۆكهخانهكهن و له ئه‌نجامدا گڕی گرتووه و به‌ته‌واوی سووتاوه.
هاوكات موجته‌با خالیدی گوته‌بێژی فریاكه‌وتنی ئێران به فارس نیوزی راگه‌یاند: ئه‌م فرۆكه‌یه 16 سه‌رنشینی تێدا بووه كه 15 له‌وان له رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ته‌نها ئه‌ندازیاری فرۆكه‌كه به زیندوویی ماوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.