Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:29

سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی " فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی " بڵاوده‌کرێته‌وه‌

له‌ 3 به‌ش و 10 ده‌فته‌ر پێكهاتووه‌
کوردستان TV
100%

كتێبێكی تازه‌ی وه‌زیری پێشووی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم " فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی " كۆچكردوو له‌ ژێر ناوی " سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ " بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .

سه‌رپه‌رشتیاری چاپكردنی ئه‌م كتێبه‌ " ژێنه‌ر ره‌زا كاكه‌یی " ئاشكرایده‌كات ، كتێبێكی نۆێ به‌ ناوی " سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ "  به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی له‌ دایكبوونی كۆچكردوو " فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی "، له‌ 14 ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا به‌ زمانی كوردی بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .

كتێبی " سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ " له‌ 3 به‌ش و 10 ده‌فته‌ر پێكهاتووه‌ ، به‌شی یه‌كه‌م ژماره‌یه‌ك بابه‌تی سیاسی له‌خۆگرتووه‌ كه‌ له‌ گۆڤار و رۆژنامه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ ، به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌ش چه‌ندین بابه‌تی فه‌لسه‌فی له‌خۆگرتووه‌ ، هه‌رچی به‌شی سێیه‌می كتێبه‌كه‌یه‌ پاشكریه‌كه‌ بۆ ئه‌م كتێبه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی نووسه‌رانی كوردستان و ژماره‌ یه‌كی گۆڤاری بانگ .

ئه‌م كتێبه‌ له‌ سه‌ر ئه‌ركی خێریه‌ خانی خوشكی " فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی " و له‌ چاپخانه‌ی رۆكسانا چاپكراوه‌ و له‌ ڕیزبه‌ندییدا ژماره‌ 10ی ساڵی 2019 ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه‌ گشتییه‌كانی پێدراوه‌ ، تیراژی كتێبه‌كه‌ هه‌زار دانه‌یه‌ .
 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.