بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا تونێلی پیرمام بكرێتەوە كە رێگەیەكی زۆر كورت دەكاتەوە و كاریگەرییشی لەسەر كەمبوونەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ دەبێ.
تونێلی پیرمام، یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی هەولێر، كە بە جووت سایدكردنی رێگەی هەولێرە تا حاجی ئۆمەران، تونێلی پیرمامیش بەشێك بووە لەو پڕۆژەیە.
له‌مباره‌یه‌وه نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: زۆربه‌ی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه ته‌واوبووه و ره‌وشی كه‌ش و هه‌وا و باران بارینی زۆر كاردانه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌بووه له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه ئه‌مه وای كردووه قیرتاوكردن دوا بكه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.