وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی خاوبوونەوەی هێلهكانی ئینتەرنێت، كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئاگادار دەكاتەوە بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە.
ئومێد محەمەد ساڵح وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی رایگهیاند: خاوبوونەوەی هێلهكانی ئینتەرنێت لە شەواندا، بەشێكی پهیوەندیی بەگرفتی تەكنیكی كۆمپانیاكان هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە بەشداران ئاگادارمان بكەنەوە بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەگەڵ كۆمپانیاكان بكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.