Erbil 20°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 08:18

بیتامیتازۆن ئەو دەرمانەی زۆرینەی خەڵک بەشێوەیەکی ناتەندروست بەکاری دەهێنن

له‌راگه‌یاندراوی تەندروستی
کوردستان TV
100%


بیتامیتازۆن لەگروپی كۆرتیزۆنەكانە و لەجۆرە بەهێزەكەیەتی، ئەم دەرمانە بەكاردەهێنرێت بۆ برین و هەوكردن و سوربونەوەی پێست و نەخۆشی سەدەف.

هەندێك جار وەك دەرزی بەكاردەهێنرێت بۆ ڕزگاركردنی ژیانی ئەو كەسانەی كە حاڵەتی بەركەوتنی دەرەكی مێشكیان هەیە ، هەروەها بەشێوەی حەبیش بۆ ڕۆماتیزم و هەناسە توندی بەكاردەهێنرێت ، هەندێك منداڵ هەیە لە لەشیدا ئەنزیمی بەهێز هەیە بەهۆی ئەم دەرمانەوە چارەسەری پێویستی بۆ دەكرێت.

زۆرینەی خەڵك بە شێوەیەكی نا تەندروست بەكاری دەهێنن وەك چۆن كرێمەكانی دەموچاو بەكاردەهێنن ، ئەمەش لەبەرئەوەی ئەم جۆرە لە دەرمان مێژوویەكی درێژی هەیەو خەڵك بەكاری هێناوە بۆ برین و سوربونەوەی پێست ، ئەمەش وایكردوە هەندێك كەس بە ئاسایی بزانێت بۆ بەكارهێنانی بۆ دەموچاو بەبێ ڕێنمایی پزیشك.

سەبارەت بە باشی ئەم دەرمانە د.شەماڵ وەهبی پسپۆری دەرمانساز دەڵێت:" ئێمە زیاتر بە دەرمانە ئەفسوناوییەكەی پێست ناوی دەبەین ، چونكە بۆ چاككردنەوەو ڕێكخستنەوەی ئەنزیمە تێكچووەكانە بەڵام دەبێت پزیشكی پسپۆری تایبەت چۆنێتی بەكارهێنانی بۆ نەخۆش دیاری بكات تاوەكو بەشێوەیەكی زانستییانە بەكاربێت و ئامانجەكەی بپێكێت ". 

د.شەماڵ وتیشی:" لایەنە خراپەكانی ئەم دەرمانە ئەوەیە ئەگەر زۆر بەكاربێت ئەوا تێكەڵ بەخوێن دەبێت و كار دەكاتە سەر غوددەكانی لەشی مرۆڤ و ئیشەكانی تێك دەدات ، ئەگەر هاتوو بۆ دەموچاو بەكاربێت دوای تێپەربوونی 7 رۆژ دەبێتە هۆی نەرم كردنەوەی پێست و دەرپەڕینی بۆریەكانی دەموچاو ئەمەش ڕوخسارو پێستی كەسەكە ناشرین دەكات ". 

ئەو پسپۆرە هۆشداریمان دەداتێ كە نابێت ئەم دەرمانە وەكو هەردەرمانێكی تر بەبێ‌ چاودێری پزیشكی پسپۆر بەكاربهێنرێت ئەگەر نا رەنگە زیانەكانی زیاتر بێت لە باشییەكانی .

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.