Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:35

پۆمپیۆ: ئێران به‌ مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی پڕگرامه‌ موشه‌کییه‌کانی مانگی ده‌ستکرد ره‌وانه‌ی ئاسمان ده‌کات

پێویسته‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان له‌گه‌ڵ یه‌ك و هاوپشتی یه‌كتربن و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕن به‌رامبه‌ر به‌مكاره‌ی ئێران
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه‌ به‌ سه‌ردانێك له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌،  شه‌وی رابردوو وتی حكومه‌تی ئێران نیازی هه‌یه‌ تا چه‌ند رۆژێكی دیكه‌ مانگی ده‌ستكرد ره‌وانه‌ی ئاسمان بكات كه‌ له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ پۆششه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی تاقیكاریی ئه‌و موشه‌كانه‌ی كه‌ توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمییان هه‌یه‌.

پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شه‌وی شه‌ممه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ ئیمارات له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ روانگه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و دوو مانگه‌ ده‌ستكرده‌ی ئێران ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمانی ده‌كات، وتی: ئه‌مریكا پێشبینیی ده‌كات ئێران به‌ ناردنی ئه‌م دوو مانگه‌ ده‌ستكرده‌ بۆ بۆشایی ئاسمان سه‌رپۆش بخاته‌ سه‌ر چالاكییه‌كانی موشه‌كی بالستیكی كیشوه‌ربڕ كه‌ توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیی هه‌یه‌.

پۆمپیۆ له‌مباریه‌وه‌ جه‌ختی له‌ یه‌كڕیزییه‌كی جیهانیی كرد سه‌باره‌ت به‌ كرده‌وه‌كانی ئێران و وتی: پێویسته‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان له‌گه‌ڵ یه‌ك و هاوپشتی یه‌كتربن و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕن به‌رامبه‌ر به‌مكاره‌ی ئێران.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.