Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:56

ئێران له‌باره‌ی ئه‌و لووتکه‌یه‌ی ئه‌مریکا که‌ له‌وارشۆ ده‌یبه‌ستێت ته‌نگه‌تاو بووه‌

لووتكه‌كه‌ بڕیاره‌ مانگی شوبات له‌ پۆڵۆنیا سازبدرێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئاسایش و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران حیشمه‌توڵا فه‌لاحه‌تپیشه‌ رایگه‌یاند، پێویسته‌ به‌رپه‌رچی جددیی پۆڵۆنیا بدرێته‌وه‌ كه‌ میوانداریی لووتكه‌ی دژایه‌تیكردنی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ده‌كات.

له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی ISNAی ئێرانی، فه‌لاحه‌تپیشه‌ ئه‌و لووتكه‌یه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند، كه‌ بڕیاره‌ مانگی شوبات له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ پۆڵۆنیا سازبدرێت.

ناوبراو لووتكه‌كه‌ی به‌ به‌شێك له‌ جه‌نگی ده‌روونیی ئه‌مریكا دژی ئێران ناوبردووه‌ و ده‌ڵێت، "ئه‌مریكا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا، په‌نا بۆ ئه‌م جۆره‌ هه‌وڵانه‌ ده‌بات.

فه‌لاحه‌تپیشه‌ رایگه‌یاند، پێویسته‌ به‌رپه‌رچی جددیی پۆڵۆنیا بدرێته‌وه‌ كه‌ میوانداریی لووتكه‌كه‌ ده‌كات و گوتی، پێویسته‌ ئه‌م به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ زیاتربێت له‌ ئیدانه‌كردنێكی ئاسایی.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران عه‌لی شه‌مخانی له‌باره‌ی لووتكه‌كه‌ی وارشۆوه‌ گوتی، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یگوت فشار و سزاكان تا كۆتایی به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ین، هه‌وڵبدات له‌ڕێگه‌ی كۆنگره‌ و سیمیناره‌وه‌ فشار بكات، ئه‌مه‌ به‌واتای شكست دێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.