Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 17:29

 چه‌ند رێنماییه‌ک بۆ ئه‌و خانمانه‌ی ماکیاژ ناکه‌ن

به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌ خۆر
کوردستان TV
100%

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌ ته‌واوی واز له‌ ماكیاژكردن بهێنیت، جوانیش ده‌ربكه‌ویت ئه‌وا پێویسته‌ په‌یره‌وی ئه‌م رێنماییانه‌ بكه‌یت:

1-خواردنه‌وه‌ی ئاوێكی زۆر رۆژانه‌ نزیكه‌ی 8-10 په‌رداخ ئاو، چونكه‌ باشترینه‌ رێگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببیته‌ خاوه‌ن پێستێكی سه‌رنجراكێش، ئه‌گه‌ر بێزاریت له‌ ئاو ده‌توانیت له‌گه‌ڵیدا چای سه‌وز یان هه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كی تری گه‌رم بخۆیته‌وه‌.

2-پاككردنه‌وه‌ی روخسار به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك، به‌پێی جۆری پێسته‌كه‌ت بۆ نمونه‌ پێستی چه‌ور زیاتر ده‌شۆرێت له‌ وشك، ئاوی گه‌رم زیانی هه‌یه‌ ئاگاداربه‌، به‌كارهێنانی پێكهاته‌ی پاكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ پێستی روخسار.

3-ئه‌گه‌ر پێست چه‌وره‌، دڵنیا به‌ره‌وه‌ له‌و كرێم و شامپۆیانه‌ی بۆ پێستی روخسار به‌كاریده‌هێنێت، تایبه‌ت بێت به‌ پێستی چه‌ور به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

4-به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ت به‌ پاراستنی بریقه‌ی پێست و ره‌نگه‌كه‌ی، بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك به‌ده‌ست مه‌ساژی پێبكه‌ به‌ پێسته‌كه‌ت و دواتر به‌ لۆكه‌یه‌ك بیسره‌.

5-پاككردنه‌وه‌ی برۆكانت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، چونكه‌ شێوه‌ی روخسار تێك ده‌دات.

6-به‌كارهێنانی فڵچه‌ی ددان بۆ لێوه‌كانت له‌گه‌ڵ كرێمی ڤازلین یان شه‌كر و ئاو، چونكه‌ ره‌نگی لێوه‌كانت زۆر سه‌رنجراكێش ده‌كات.

7-به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌ خۆر تا پێست پارێزراو بێت له‌ زیانه‌كانی، به‌تایبه‌تی هاوین و وه‌رزی گه‌رما.

8-به‌كارهێنانی رۆنی گه‌رچه‌ك بۆ برژانگه‌كانت تا هه‌میشه‌ به‌ درێژی و به‌هێز بمێنێته‌وه‌ به‌بێ ماكیاژیش.

سه‌رچاوه‌/ دكتۆر ئۆنلاین

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.