Erbil 18°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 15:45

چاره‌سه‌ری کۆکه‌ به‌ کونجی

دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و پرۆتین و ترشی ئەمینی
کوردستان TV
100%

زەیتی کونجی، یەکێکە لە باشترین جۆری زەیتە رووەکیەکان بۆ چارەسەری کۆکە و هەندێک نەخۆشی دیکە سوودێکی باشی هەیە، چونکە بەهای خۆراکی بەرزە، دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و پرۆتین و ترشی ئەمینی .

له‌ هەواڵێکی تەندروستی پێگەی hayatouki  ه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ زەیتی کونجی بە پێنج شێوە دەتوانیت سوودی لێببینیت بۆ چارەسەری کۆکە و کەمکردنەوەی بەڵغەم و چالاککردنی کرداری هەناسەدان .

شێوه‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چەند دڵۆپێک زەیتی کونجی تێکەڵاو بکە و بیخەرەسەر ئاگر، پاشان هەڵمەکەی بۆ 5 خولەک هەڵمژە بەڵام لە جێگایەکی گەرم دانیشە و  رۆژانە دووجار دووبارەی بکەرەوە ، شێوه‌ی دووه‌م هەنگوین و زەیتی کونجی تێکەڵاو بکە و پاشان بەیانیان بە گەدەی خاڵی و شەوانیش پێش نوستن بیخۆ یەک کەوچکی بچوک .

شێوه‌ی سێیه‌م به‌ تێكه‌ڵكردنی یەک لیتر ئاو، پیازێک و دوو دەنک سی رو پێنج کەوچک زەیتی کونجی ده‌بێت و شه‌و تا به‌یانی وازیلیبێنه‌ ئینجا بە گەدەی خاڵی بیخۆرەوە ، سوودێكی زۆری ده‌بێت ، ئه‌نجامدانی شێوه‌ی چواره‌م  پێویسته‌ دوو کەوچک زەیتی کونجی، دوو کەوچکی زەیتی زەیتون، کەوچکێکی بچوک زەنجەبیلی هاڕڕاو، نیو کەوچکی بچوک دارچینی، کەوچکێکی گەورە رەشکە تێکەڵاوبکە، لەسەر گەدەی خاڵی واتە بەیانیان کەوچکێک، شەوانیش پێش نوستن کەوچکێک بخۆ .

رێگای پێنجه‌م و كۆتایی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سێ دڵۆپ زەیتی کونجی و لۆکەیەکی خاوێن بهێنە، سەرەتا زەیتەکە بخەرەسەر ئاگر، دواتر بە لۆکەکە بیدە لەسەر سنگت پێش نوستن، ئەو جێگایانەی هەودەکات، پاشان جلوبەرگی لۆکە بپۆشە، بێگومان بۆ ئەوەی چارەسەرەکە خێراتر دەبێت، دەتوانیت کەوچکێک لە زەیتی گەرچەک بخۆیتەوە پێش نوستن، رۆژانە دووبارەی بکەیتەوە، تا تەواو چارەسەردەبێت .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.