لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست مالپهری كوردستان تیڤی كهوتووه ، لێژنەی بەدواداچوون و چاودێری دەرمان کە پێکهاتووە لە ئاژانسی پاراستن، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕێکخراو، هێزی تایبەتی یەک ،کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمان، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر- بەشی پۆلیسی شارەوانی، رایدهگهیهنن ، ڕۆژى 9 ى 1 ى 2019 ، توانیان پشکنین بۆ۳٠ دەرمانخانە و نۆرینگەی پزیشکی ئەنجام بدەن لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی قوشتەپە ".
راشیدهگهیهنن ، لە میانەی بەدواداچونەکاندابەهۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییەکانی کوالیتی کۆنتڕۆلی دەرمان ۱٦دەرمانخانە و نۆرینگەی پزیشکی داخران وە دەست گیرا بەسەربڕێکی زۆرلە دەرمانی بێ ستیکەرو قاچاغ وقەدەغەکراو ، بەپێ ی یاسا رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچی کاران وەردەگیرێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.