Erbil 28°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 11:38

ئایا دەزانی ئەو توێژاڵەی بەسەر پێستەوە دەمێنێتەوە چی یە؟

له‌راگه‌یاندراوی تەندروستی
کوردستان TV
100%


هەمیشە كە دەچینە گەرماو پاش خۆشتن زورجار پێستمان چینێك یاخود توێژاڵێك هەڵئەیات پێمان وایە كە هێشتا پاك خۆمان نە شوشتووە و ئەمە چڵك و ئارەقە كردنەوەیە لەسەر پێست ماوەتەوە.

لەو بارەوە د.ئەیوب عەبدول پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پێست بۆ سایتی  " تەندروستی" دەڵێت:" ئەو توێژاڵە چڵك نیە بەڵكو چینێك پێستی مردووە كە بە ڕەنگێكی قاوەیی لەسەر پێست دەردەكەوێت، ئەویش لە ئەنجامی مردن و دروستبوونەوەی پێستەوە ڕوو دەدات ".

د.ئەیوب عەبدول ئەوەش دەڵێت:" كاتێك لە گەرماو سابوونی تایبەت دەدرێت لە پێست بە پێی جۆری وشكی و چەوری پێستەكە ئەوا پێستەكە پاك دەبێتەوە و ئەوەی كە دەمێنێتەوە تەنها پێستی مردووە و حاڵەتێكی ئاساییە، چونكە كاتێك چەورییە ڕژێنەكان لەگەڵ ڕووكاری دەرەوەی پێست یەك دەگرن قەدماغەیەك دروست دەكەن كە بە شێوەیەكی بەرچاو دەردەكەوێت بۆ نموونە لەلامل یاخوود سەر دەستەكان ".

ئەو پزیشكە پسپۆڕە لەوبارەوە ڕێنمایمان دەكات كە بە پێی جۆری پێست سابوون بەكار بهێنین بۆ نموونە پیێستی وشك دەبێت سابونێك كە بە گلسرین دروست كرابێت بشۆرێت، لە بەرامبەردا پێستی چەور  سابوونی گۆگرد گونجاوە بۆی.

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی
شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.