Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:33

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانمارک: یه‌کێتی ئه‌ورووپا سزا به‌سه‌ر ھه‌واڵگری ئێران ده‌سه‌پێنێت

پێشتر په‌یوه‌ندییه‌كانی دانمارك و ئێران گرژی تێكه‌وت
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانمارك، ئه‌ندرس سامویڵسن له‌ تویتێكدا نووسیوویه‌تی "ئه‌مڕۆ رۆژێكی گرنگه‌ بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا، چونكه‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ھه‌واڵگری ئێراندا، به‌ ھۆی ئه‌وه‌ی پلانی بۆ تیرۆركردنی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی ئێران له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا داناوه‌.

ئه‌ندرس سامویڵسن گوتوویه‌تی "ئه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌كی به‌ھێزه‌ له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ ھه‌ڵسوكه‌وته‌ له‌ لایه‌ن ھه‌واڵگری ئێرانه‌وه‌ له‌ ئه‌ورووپا جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌".

پێشتر په‌یوه‌ندییه‌كانی دانمارك و ئێران گرژی تێكه‌وت به‌ تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی كۆپنھاگن تارانی به‌وه‌ تۆمه‌تباركردبوو كه‌ پلانی بۆ تیرۆركردنی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی شۆڕشگێری عه‌ره‌بی بۆ رزگاركردنی ئه‌حواز-ی ئێرانی داناوه‌، به‌ڵام ئێران ره‌تیكردبوویه‌وه‌ كه‌ پلانی له‌و جۆره‌ی دانا بێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.