Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 04:42

به‌رپرسێکی ئێرانیی: عێڕاق هیچیتر ڤیزه‌ی کار نادات به‌ هاوڵاتییانی ئێران

ژماره‌ی ئه‌و ئێرانییانه‌ی له‌ عێڕاق كار ده‌كه‌ن له‌ 20 هه‌زار كه‌سه‌وه‌ بووه‌ته‌ 5 هه‌زار كه‌س
کوردستان TV
100%

پارێزگاری پارێزگای كوردستانی ئێران رایگه‌یاندووه‌ ماوه‌یه‌كه‌ حكومه‌تی عێڕاق ڤیزه‌ی كار نادات به‌ هاوڵاتییانی ئێرانیی و  له‌وكاتیشه‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌و ئێرانییانه‌ی له‌ عێڕاق كار ده‌كه‌ن له‌ 20 هه‌زار كه‌سه‌وه‌ بووه‌ته‌ 5 هه‌زار كه‌س.

به‌همه‌ن موردانیا سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری پێنه‌دانی ڤیزه‌ به‌ هاوڵاتییانی ئێران له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێڕاقه‌وه‌ ورده‌كاریی زیاتری نه‌خسته‌ڕوو.

مورادنیا پارێزگاری پارێزگای كوردستانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت كه‌ نه‌بوونی ژێرخانی رێگه‌وبان و گواستنه‌وه‌ی گونجاو و به‌تایبه‌تیش هێڵی ئاسمانیی له‌ نێوان پارێزگای كوردستانی ئێران و هه‌رێمی كوردستاندا، گرنگترین ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م بازرگانییه‌ له‌نێوان ئه‌م دوولایه‌نه‌دا.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.