جۆن بۆڵتن، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا، دوایین هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا ئاشكرا كرد.
جۆن بۆڵتن كه ئێستا به سه‌ردانێك له ئیسرائیله‌و پرسی كشانه‌وه‌ى سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاوتوێ ده‌كات، ناوبراو رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه، به‌بێ پاراستنی كورد له سووریا ناكشێینه‌وه.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌ره‌نتی له توركیاش وه‌رده‌گرن و نایانه‌وێت دوای ئه‌وان توركیا پرۆسه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌كه ئه‌نجام بدات و پێویسته له‌و باره‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ واشنتۆن بكه‌ن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا راگه‌یاندووه، دوای بڕیاره‌كه‌ش له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی زۆر له بڕیاره‌كه گیرا، دواتریش تره‌مپ رایگه‌یاند، هیچ خشته‌یه‌كی كاتی‌یان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان دانه‌ناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.