Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:29

سێ چالاکوانی ژینگەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیکران

ئازار و ئەشکەنجە دراون
کوردستان TV
#11
100%


 
سێ چالاکوانی ژینگەیی بەتۆمەتی ئەوەی پەیوەندیان هەبووە لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە ، لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی کامیاران سێ هاووڵاتی ئەو شارەیان بەناوەکانی رەزا ئەسەدی و فازڵ قەیتاسی و هادی کەمانگەر دەستبەسەر کردووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەکاتی دەستبەسەرکردنیان ئەو سێ هاووڵاتییە لەلایەن هێزە ئیتڵاعاتییەکانی کامیارانەوە لێیاندراوە و ئازار و ئەشکەنجە دراون.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە ئەو سێ هاوڵاتییە چالاکی ژینگەپارێز بوون و بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.