Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:08

تورکیا: ئۆپه‌راسیۆنه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بن

دوای رێككه‌وتنی ئه‌ردۆغان و تره‌مپ
کوردستان TV
#12
100%


وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند: سوپای توركیا ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تێكی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش گرته‌ ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌یش له‌ رۆژانی داهاتوودا به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌جێده‌گه‌یه‌نین.

خه‌لووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ییه‌كانی ئاسمانی، پیاده‌ و ده‌ریایی كۆبووه‌وه‌ و رایگه‌یاند، دوای رێككه‌وتنی ئه‌ردۆغان و تره‌مپ له‌ باره‌ی سووریا، ئه‌وان شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن.

خڵوسی ئاكار، ئەمڕۆ سێشەممە 1ی كانوونی دووەمی 2019 له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەنقەرە ڕێز لە سەروەری وڵاتانی دراوسێ دەگرێت، بەڵام ئەو ئۆپه‌راسیۆنە سەربازیانەی ئەنجامی دەدەن پێویستن بۆ لەناوبردنی  ڕێكخراوە تیرۆرستییەكان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.