له مێژووی خۆیدا به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكی ده‌رده‌كه‌وێت له مانگی تشرینی یه‌كه‌م ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مریكی گه‌یشتۆته یانزه ملیۆن و پێنجسه‌د و سی و حه‌وت هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا ، كه ئه‌مه‌ش زیاترین رێژه‌یی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌یه له مێژووی خۆیدا
له به‌شێكی دیكه‌ی زانیارییه‌كانی ئیداره‌ی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌كه‌وێت كه له ساڵی دووهه‌زار و هه‌شت به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا رۆژانه چوار ملیۆن و حه‌وتسه‌د و سی و هه‌شت هه‌زار به‌رمیل بووه ، كه‌واته له ماوه‌ی ده ساڵی رابردوو ئاستی به‌رهه‌می ئه‌و وڵاته رۆژانه شه‌ش ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته رێژه‌یی له سه‌دا سه‌د و چل و سێ ..
له سه‌ره‌تایی ئهمساڵهوهش ئاستی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مه‌ریكی ته‌نها نۆ ملیۆن و نۆسه‌د و نۆهه‌د و پێنج هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه بوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.