سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران، ژه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د باقری ره‌خنه‌ی له بوونی كه‌شتی فڕۆكه ھه‌ڵگریی ئه‌مریكا له كه‌نداوی به‌سڕه گرت و راشیگه‌یاند كه له سه‌رھه‌ڵدانی ھه‌ر پێشھاتهیهك، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌نداو به‌رپرس ده‌بن كه ئه‌مریكایان داوه‌تی ناوچه‌كه كردووه.
به‌پێی ھه‌واڵێكی ئاژانسی IRNAی فه‌رمی ئێران، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران، ژه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د باقری یه‌كینه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له دوورگه‌ی ئه‌بو موسای نێو كه‌نداوی به‌سڕه‌ی سه‌ر به پارێزگای ھورموزگان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.
باقری له‌و شوێنه وتارێكی پێشكه‌ش كردووه و تێدا ھه‌ڕه‌شه‌ی له ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی كه‌نداو كردووه به‌ھۆی ھه‌بوونی كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مریكی له ناوچه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.