بەھۆی بەفربارین رێگای دەروازەی سنووری سەرزێڕ، كە ھەرێمی كوردستان و تورکیا پێكەوە دەبەستێتەوە داخرا.
سەربەست ئاكرەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسی ڕایگەیاندووە لە دەروازەی سنووری سەرزێڕ 110سم بەفر باریووە و بەوھۆیەوە رێگای دەروازەكە داخرا.
گوتیشی: تیمەكانی راماڵینی بەفر بەردەوامن بۆ كردنەوەی رێگاكە.
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێكی بەفربارین سنووری پارێزگای دھۆكی گرتووەتەوە و لە ھەندێك ناوچە بەھۆی بەفربارینی زۆر ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆی ھاووڵاتیان دروستبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.