Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:30

به‌شار ئه‌سه‌د رێگه‌ی به‌ حکومه‌تی عێڕاق داوەبه‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت هێرش بکاته‌ سه‌ر داعش

عادل عه‌بدولمه‌هدی: به‌ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا، عێڕاق رۆڵێكی زیاتری له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ناو خاكی سووریادا ده‌بێت
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كانی حكومه‌تی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یداوه‌ به‌ حكومه‌تی عێڕاق كه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بوو له‌ناو خاكی سووریادا هێرش بكاته‌ سه‌ر داعش و به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له‌ حكومه‌تی دیمه‌شق وه‌رگرێت رێگه‌ی پێدراوه‌ ئه‌و هێرشه‌ ئه‌نجامبدات.

به‌یاننامه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ راگه‌یه‌نرا كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق رایگه‌یاند به‌رپرسانی ئه‌منیی وڵاته‌كه‌ی له‌ دیمه‌شق دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری سووریا ئه‌نجامداوه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا، عێڕاق رۆڵێكی زیاتری له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌ناو خاكی سووریادا ده‌بێت، چونكه‌ وه‌ك ده‌ڵێت: هه‌ر رووداوێكی خراپ له‌ سووریا بقه‌ومێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر عێڕاقیش ده‌بێت، چونكه‌ ئێمه‌ 600 كیلۆمه‌تر سنووری زه‌مینیمان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌ هه‌یه‌ و داعش له‌ناو ئه‌م وڵاته‌دا بوونی هه‌یه‌.

پێشتر فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێڕاق به‌ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌ حكومه‌تی سووریا له‌ خاكی ئه‌م وڵاته‌دا ئۆپه‌راسیۆنی له‌ دژی داعش ئه‌نجامدابوو، به‌ڵام به‌یاننامه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د رێگه‌ی خۆشكرد تا حكومه‌تی عێڕاق به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌ حكومه‌تی سووریا له‌ناو خاكی ئه‌م وڵاته‌دا ئۆپه‌راسیۆن له‌ دژی داعش ئه‌نجامبدات.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.