Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 02:43

سادق لاریجانی بوو به‌ سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران

ناوبراو برای عه‌لی ئامولی لاریجانیی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێرانه‌
کوردستان TV
100%

ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ فه‌رمانێكدا ئایه‌توڵڵا سادق ئامولی لاریجانی كرد به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران.

له‌ ناوه‌ڕۆكی فه‌رمانه‌كه‌دا رێبه‌ری ئێران بۆ لاریجانیی نوسیوه‌: به‌ له‌به‌رچاو گرتنی مه‌رگی ئایه‌توڵڵا مه‌حمود هاشمی شاهرودیی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و گرنگیی رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌، به‌ڕێزتان به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ دیاریی ده‌كه‌م و هاوكاتیش ده‌تانكه‌م به‌ ئه‌ندامی باڵای ئه‌نجومه‌نی پارێزوانانی ده‌ستوور.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ سادق ئامولی لاریجانی پێشتر سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ریی ئێران بوو و تا ئێستا هیچكه‌سێك بۆ پۆسته‌كه‌ی پێشووی ئه‌و دیارینه‌كراوه‌. هه‌روه‌ها ناوبراو برای عه‌لی ئامولی لاریجانیی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێرانه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.