Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:53

که‌رکوک.. ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند بنکه‌یه‌کی هه‌ڵدانی مووشه‌ک گیرا

تیرۆریستانی داعش ئاماده‌یان كردبوو بۆ هه‌ڵدان به ئاڕاسته‌ی كه‌ركوك
كه‌ركوك.. ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی هه‌ڵدانی مووشه‌ك گیرا
کوردستان TV
#9
100%

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی شه‌فه‌ق نیوز هێزه‌كانی پۆلیسى فیدڕاڵ ڕایانگه‌یاندووه‌ له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی هه‌ڵدانی مووشه‌كی كاتیۆشا كه‌ تیرۆریستانی داعش ئاماده‌یان كردبوو بۆ هه‌ڵدان به ئاڕاسته‌ی كه‌ركوك. 

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد تیمی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌ پۆلیسی فیدڕاڵ گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌ و ئه‌و بنكانه‌یان به‌رزكرده‌وه‌ و پاشماوه‌كانیان ته‌قانده‌وه‌. 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ كه‌ له‌ زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق لیوا سه‌عد مه‌عن گواستیه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ هاوكاری هاووڵاتیان توانیان هه‌شت تیرۆریستی داعش ده‌ستگیربكه‌ن. 

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و هه‌شت تیرۆریسته‌ له‌ ناوچه‌كانی وه‌حده‌ و میساق و بكر و ته‌حریر له‌ به‌ری چه‌پی موسڵ ده‌ستگیركران كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی داواكرابوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.