Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:16

ئه‌جیلینا جۆلی ده‌بێته‌ سیاسه‌تمه‌دار

20 ساڵ لەمەوبەر پێكەنینی بەو پرسیارە دەهات
کوردستان TV
100%


ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ ئەكتەری بەناوبانگی سینەمای هۆڵیود ” ئەنجیلینا  جولی "  بچێته‌ نێو دنیای سیاسه‌ت و ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه‌ ماویه‌تی له‌م بواره‌دا به‌سه‌ری به‌رێت .

 ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ كاتی بەشداریكردنی لەبەرنامەی " بی بی سی تودەی " و له‌ وەڵامی پرسیاری ئەوەی دەیەوێت بچێتە نێو كایەی سیاسەت ، ئاشكرایده‌كات لە هەر شوێنێك پێویستیان پێی هه‌بێت له‌م شوێنه‌ ئاماده‌ ده‌بێت ، وتیشی ئه‌و دەتوانێت  لەگەڵ  هه‌ریه‌ك له‌ حكومەت و سوپا كاربكات .

جۆلی 20 ساڵ لەمەوبەر پێكەنینی بەو پرسیارە دەهات، بەڵام هەمیشە وتویه‌تی لە هەر شوێنێك پێویستیان پێی بێت دەچێت ،  به‌ڵام نازانێت بۆ سیاسەت كەسێكی گونجاو ده‌بێت یا نا ، بەڵام بەردەوام بە گاڵتەوە وتویه‌تی، دیار نییە كه‌ چ شتێكی لەژێر سەردایە .

له‌ ئێستادا ئه‌نجیلینا جۆلی ،  نوێنەری تایبەتی كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكانەو لەبواری پاراستنی ژینگەو پرسەكانی پەیوەست بە پەنابەران و قوربانیانی توندوتیژییە سێكسییەكان كاردەكات .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.