Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 02:26

باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق: هه‌موو راوێژکارانی سه‌ربازیی ئێران له‌ خاکی عێڕاق رۆیشتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌

ره‌خنه‌ی له‌ ئه‌مریكاش گرت كه‌ سه‌رباری كۆتاییهاتنی داعش له‌ عێڕاق هێشتا هێزه‌كانی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌دا هێشتووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئێران له‌ عێڕاق رایگه‌یاند كه‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران دوای شكستی داعش له‌ عێڕاق سه‌رجه‌م راوێژكارانی سه‌ربازیی خۆی له‌م وڵاته‌ بردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌موویانی ره‌وانه‌ی ئێران كردووه‌ته‌وه‌.

ئیره‌ج مه‌سجیدی كه‌ خۆی پێشتر له‌ فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران بووه‌ ئه‌م وتانه‌ی له‌ناو كۆڕبه‌ندێكی قوتابیانی زانكۆ و چالاكانی رۆژنامه‌وانیی عێڕاق له‌ به‌غدا ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ هیچ رێكه‌وتێكی دیاریكراو سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی راوێژكارانی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی نه‌كرد.

به‌ڵام وێڕای ئه‌مه‌ مه‌سجیدی ره‌خنه‌ی له‌ ئه‌مریكاش گرت كه‌: سه‌رباری كۆتاییهاتنی داعش له‌ عێڕاق هێشتا هێزه‌كانی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌دا هێشتووه‌ته‌وه‌ و له‌ بری ئه‌وه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هێزه‌كانی خۆی رابگه‌یه‌نێت، له‌ ژماره‌یك ناوچه‌ سه‌رقاڵی درووستكردن بنكه‌ی سه‌ریازیی نوێ و به‌هێزكردنی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی پێشووی خۆیه‌تیی.

 مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.