Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 04:45

زیاتر له‌ 9 ته‌ن که‌ل و په‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ سنوری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش له‌ نێوبراون

به‌شی زۆری كه‌ل و په‌له‌كان خۆراك و سپیمه‌نیه‌كان بووه‌
کوردستان TV
100%


له‌ ماوه‌ی یازده‌ مانگ و بیست و حه‌وت روژی سالی 2018، زیاتر له‌ 9 ته‌ن كه‌ل و په‌لی ماوه‌به‌ سه‌رچوو له‌ سنوری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش له‌ نیوبراون 

 له‌ راگه‌یاندراوێكی هۆبه‌ى چاودێری بارزگانی قه‌زای به‌ده‌ره‌ش دا كه‌ كوپیه‌كی ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتوه‌ هاتوه‌ له‌ ماوه‌ی یازده‌ مانگ و بیست و حه‌وت رۆژدا تیمه‌كانی چاودێری بازرگانی به‌ رده‌ره‌ش توانیویانه‌ زیاتر له‌ 9 ته‌ن كه‌ل و په‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوو ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن و بسوتێنن .

به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی هوبه‌ی چاودێری بارزگانی به‌رده‌ره‌ش به‌شی زۆری كه‌ل و په‌له‌كان خۆراك و سپیمه‌نیه‌كان بووه‌. 

له‌ لیدوانیكیدا بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤی ، كامیران نوره‌دین به‌ رپرسی هوبه‌ی چاودریی بازرگانی به‌رده‌ره‌ش وتی" رۆژانه‌ به‌ پێی خشته‌ێكی دیاری كراو لیژنه‌كه‌یان بازاری سه‌نته‌ری قه‌زا و بازاری شاره‌دییه‌كانی روڤیاو داره‌تو و كه‌له‌ك به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌ تاوه‌كو گیانی هاولاتیان پاریزراو بیت له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ به‌ هوی خوراكه‌ ماوه‌ به‌سه‌رچوه‌كان توش ده‌ بن. 

ناوبراو وتیشی" به‌شێك له‌خاوه‌ن فروشگه‌كان هاوكارمانن كاتیك كه‌ل وپه‌لی ماوه‌ به‌سه‌ر چویان هه‌بیت لیژنه‌كه‌مان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، لیژنه‌ی چاودیری بارزگانی به‌رده‌ره‌ش له‌ ماوه‌ی یازده‌ مانگی رابردوودا 2657 شوێنیان به‌سه‌ر كردوته‌وه‌ و به‌ هوی پێگیری نه‌كردنیش به‌ رینمایه‌كان 263 شویِن داخراون به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ 3 ملیون دینار سزا دراون.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.