Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 00:30

فه‌ره‌نسا ده‌بێتە‌شوێنگره‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا

به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا: ئه‌م پرۆسه‌یه‌ سێ مانگ ده‌خایه‌نێت
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی فه‌ره‌نسا پشتڕاستی كرده‌وه‌، له‌ میانی كۆمه‌ڵه‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ر‌پرسانی ئه‌مریكا، رێككه‌وتوون له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی فه‌ره‌نسا شوێنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ باكووری سوریا بگرنه‌وه و پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی باكووری سووریا بگرنه‌ ئه‌ستۆ،‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات دان‌. 

به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكاش به‌ رۆیته‌رزی راگه‌یاند:‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ سێ مانگ ده‌خایه‌نێت و له‌گه‌ڵ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكی، یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی فه‌ره‌نسی شوێنیان پڕ ده‌كاته‌وه‌.

هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وڵاتی فه‌ره‌نسا بانگهێشتی نوێنه‌رانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی كردووه‌ بۆ دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای فه‌ره‌نسی سه‌ردانی پاریس بكه‌ن. 

ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ ریاز درار و ئیلهام ئه‌حمه‌د دوو له‌ به‌رپرسانی كوردی سووری بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ فه‌رنسییه‌كان سه‌ردانی كۆشكی ئیلیزه‌یان كردووه‌. 

ئه‌م بڕیاره‌ نوێیه‌ وایكردووه‌ كه‌ هاوكێشه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌د تێك بچێت و هاوكات ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا بۆ ناوچه‌ سنووریه‌كانی باكووری سووریا كۆسپی تێبكه‌وێت. 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.