Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:42

پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ـی عێراق زیاد ده‌کرێت

لە كۆبوونەوەی دوێنێ
پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019ـی عێراق زیاد ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەك زیاد كرا و سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت، هێشتا ماوە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژه‌یاساكه‌ بكرێت.

لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لە یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكەیاندا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی 2019ی عێراق كرا، ڤیان سەبری، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس لە هەوڵەكانیان دەكات بۆ زیادكردنی بەشە بودجەی هەرێم، بەو پێیەی كە دابینكردنی خەرجیی هەندێ لە پڕۆژەكانی هەرێم بە جیا لە دیاریكردنی بەشەبودجەی هەرێم، وەك خاڵێكی زیادكراو بۆ سەر پڕۆژەكە زیاد كراوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات لە ئێستادا كە خوێندنەوەی یەكەم بۆ رەشنووسی پڕۆژەبودجەی عێراق كراوە، توانیویانە بەو خاڵەی كە لە پڕۆژەكەدا بۆ وەبەرهێنان و پڕۆژەكانی هەرێم زیادی بكەن، كۆی گشتیی بودجەی هەرێم لە ئێستادا دەبێتە نۆ ترلیۆن و 783 ملیار دینار پێشتر له‌ سەدا 12.67 دیاری كرابوو، كه‌ بڕه‌كه‌ی نۆ ترلیۆن و 427 ملیار دینار بوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.