ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاژانسی ئیرنای فه‌رمی ئێران له‌سه‌ر زاری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان ئاشكرایكرد: شه‌وی رابردوو مه‌ریه‌م نۆكه‌ندی یه‌كێك له قوتابیه‌كانی به‌ركه‌وته‌ی سووتانی قوتابخانه‌ی زاهیدان، به‌هۆی به‌رزی پله‌ی سووتانی له‌شی، له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
دیاره رۆژی چوارشه‌مه ته‌رمی سێ له قوتابییه‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌یه به ناوه‌كانی،مۆنا خه‌سرۆ په‌ره‌ست و سه‌با عه‌ره‌بی و یه‌كتا میرشكاركه به‌هۆی سووتانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدابوو له زاهیدان به‌خاك سپێردران و به‌م شێوه‌یه‌ش ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی قوتابییه‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌یه بۆ چوار كه‌س به‌رز بوویه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه رۆژی سێشه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌شێك له باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌ی ئه‌سوه حه‌سه‌نه له شاری زاهیدان، سه‌نته‌ری پارێزگای سیستان و به‌لوچستان به‌هۆی كهوتنهوی ئاگره‌وه سووتا .
پۆلیسی به‌رگری شارستانی پارێزگاكه، هۆكاری ئه‌و رووداوه‌ی بۆ گڕ تێبه‌ربوونی سۆپای نه‌وتی ئه‌و قوتابخانه‌یه گه‌ڕانده‌وه.
دیاره تا ئێستاش سۆپای نه‌وتی له قوتابخانه‌كانی ئێران به‌كار ده‌هێندرێت كه ساڵانه قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
پێنج ساڵ بەر لە ئێستا قوتابخانەی گووندی شیناوێ لە پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی ئاگرێكەوە سووتا و دوو قووتابی گیانیان لەدەستدا و 29ی دیكەشیان بە تووندی تووشی سووتان هاتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.