Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:04

بانکی رافیده‌ین 30 ملیۆن دینار به‌ قه‌رز ده‌داته‌ هاووڵاتیانی ئه‌م پارێزگایه‌ی عێراق

ئه‌وانه‌ی خانووه‌كانیان به‌هۆی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كانیان له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعش رووخاوه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه‌، بڕیاره‌ دراوه‌ قه‌رز به‌و هاووڵاتیانه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا بدرێت كه‌ خانووه‌كانیان به‌هۆی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كانیان له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعش و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان رووخاوه‌.

بانكه‌كه‌ ده‌شڵێت: بڕی قه‌رزه‌كه‌ بۆ دانیشتووانی نێو شاره‌كه‌ ده‌گاته‌ 30 ملیۆن دینار و ئه‌وانه‌شی له‌ گونده‌كان نیشته‌جێن بڕه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 15 ملیۆن دینار .

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.