سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لبانیا به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه ، به‌هۆی زیان گه‌یاندنیان به ئاسایشی نیشتیمانی ، وڵاته‌كه‌ی باڵیۆزی ئێران و دیبلۆماتكارێكی دیكه‌ی ده‌ركردووه .
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ش جۆن بۆڵتن، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ژماری تایبه‌تی خوچیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: هه‌ر ئێستا ئێدی ڕاما ، سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌لبانیا، باڵیۆزی ئێرانی ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ڕابه‌رانی ئێران كه پشتیوانیان له تیرۆر هه‌ر وا به ئاسانی له‌بیر ناكرێت.
هه‌روه بۆڵتن ده‌ڵێت: ئێمه له پشت سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌لبانیا ڕاما و گه‌لی ئهلبانیداین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.